Épisodes

  • کەی دەتوانین بڵێین "ئەمە هەڵەیە"؟ - نوانە ٩ وەرزی ٣
    Aug 22 2025

    لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە: کەی دەتوانین گومان بکەین و کەی دەبێت گوێ لە پسپۆڕان بگرین؟

    ..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە

    Voir plus Voir moins
    15 min
  • مێتافیزیک - زبڵی ئەقڵ یا کرۆکەکەی؟ - نوانە ٨ وەرزی ٣
    Jul 31 2025

    لەم ئەڵقەیەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خەیاڵی بەناوی ''کاروان'' وتوێژی ڕا و دژی ڕاکەی دەکەین. کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcastبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane


    Voir plus Voir moins
    19 min
  • هەموو مەنتق لۆژیک یاخود ژیربێژی بە کوردی - نوانە - پۆدکاست ئەڵقەی ٧ وەرزی ٣
    May 24 2025

    لەم ئەڵقەیەدا هەموو شێوە سەرەکییەکانی لۆژیک/ژیربێژی بەزمانێکی سادە، کە هەوڵم داوە زۆرترین کەس لێی تێبگات. هەر لە سەرەتاوە ئەرستۆ، پاشان ئیبن سینا و موزەفەر.

    ---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە


    Voir plus Voir moins
    17 min
  • ڕووکەشییەکان ''سەتحییەکان'' لەلای نیکۆلاس کار - نوانە ئەڵقەی ٦ وەرزی ٣
    Mar 21 2025

    گەشتێکی خێرایە بەچەند هەڵەتی کتێبەکەی نیکۆلاس کاردا، کە بۆ ئینتەرنێت ئێمە گێلتر دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://www.nicholascarr.com/?page_id=16nicholascarr/Nicholas_Carrs_The_Shallows.html..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە


    Voir plus Voir moins
    7 min
  • ئەسڵی ئیسلام و مەککەیە یاخود لە شارێکی ترەوە هاتووە؟ - پاتریشیا کرۆن - نوانە ئەڵقەی ٥ وەرزی ٣
    Mar 21 2025

    کرۆن و کووک لە پەرتووکەکەیان "هاجاریزم: دروستکردنی جیهانی ئیسلامی" (١٩٧٧) پێشنیاریان کرد، کە سەرچاوەی#ئیسلام لە ناوچەیەکی جولەکە-مەسیحی لە لیڤانت (بەتایبەتی بەترا)ە، نەک مەککە هاتووە. ئەوان سەرچاوەکانی دەرەوەی عەرەب وەک ڕووداونامەکانی/یادەوەری مەسیحی سریانی (وەک یۆحەننا بار پێنکایێ) و سەرچاوە ئەرمەنییەکان (وەک سێبێۆس)یان بەکارهێناوە، کە باسی پێغەمبەری ئیسلام "محەمەد" و عەرەبەکان دەکەن کاتێک هاتوونەتە ئەو ناوانەی ئەوان..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە


    Voir plus Voir moins
    6 min
  • منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣
    Mar 12 2025

    لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا دەکات. لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک ئەدهەم، جەبەل، ڕیفاعە و قاسم، مەحفوز پرسیارە قووڵەکانی بوون، دادپەروەری و باوەڕ دەخاتە ڕوو. هەمان کات تەوژمی نوێی ئەو کاتەی میسر بۆ دەوڵەتی نوێ لەسەر بنەمای حوکمی خەڵک.لەم ئەڵقەیەدا باس لە لایەنە هونەری و فەلسەفییەکانی ڕۆمانەکە دەکەین. دەچینە ناو ئەو دونیا سەیرەی، کە مەحفوز خوڵقاندوویەتی، و لێکدانەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەکەین، کە بوونە هۆی قەدەغەکردنی ڕۆمانەکە و هەڕەشەی کوشتن لەسەر نووسەرەکەی.تەوەرەکانی ئەم ئەڵقەیە:* شیکردنەوەی کورتی چیرۆکەکە بەبێ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک* لێکدانەوەی واتا ڕەمزییەکانی ڕۆمانەکە* کاریگەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی ئەم بەرهەمە

    بەستەری یوتوب: https://youtu.be/rH9Nx-5uAYE//کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە


    Voir plus Voir moins
    32 min
  • کۆیلایەتی ''مەڕ'' و ئاغایی''گورگ'' لەلای فریدریش نیتچە - نوانە ئەڵقەی ٣ وەرزی ٣
    Mar 1 2025

    نیتچە فەیلەسوفی ئەڵمانییە (١٨٤٤-١٩٠٠) مرۆڤەکانی دابەشکرد بۆ دوو جۆر: "مەڕ" و "گورگ". مەڕەکان ئەو کەسانەن، کە گوێڕایەڵی سیستەمن، لە ترسی مەترسی و ئازار ملکەچ دەبن و بەهای ڕەوشتیان بریتییە لە "باش بە و سەرپێچی مەکە". گورگەکان ئەوانەن، کە بەپێی ویستی هێزی خۆیان دەژین، مەترسی دەکەن، بەهاکانی خۆیان دادەنێن و بەرەنگاری کۆت و بەندەکان دەبنەوە. نیتچە خەڵکی هاندەدا لە ژیانی مەڕبوون بەرەو گورگبوون بڕۆن - واتە بەرپرسیارێتی ژیانی خۆیان وەربگرن و لە پێناو خەون و بەهاکانیان بوێر بن و بۆی بجەنگن.

    بەستەری کتێبەکە (German): https://www.gutenberg.org/ebooks/7204

    //

    کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    ---------------------------------

    تویتەر و تێلیگرام: sianariman

    #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە

    Voir plus Voir moins
    10 min
  • چی لەگەڵ خودا ئەزەلییە؟ بە گوێرەی ڕای ئیبن تەیمییە- نوانە ئەڵقەی ٢ وەرزی ٣
    Feb 21 2025

    ئیبن تەیمییە جیاوازیی دەکات لە نێوان دوو جۆر ئەزەلیەت: "القدم العيني" یان ئەزەلیەتی تاکەکەسی - ئەمە تەنها بۆ خودا هەیە "القدم النوعي" یان ئەزەلیەتی جۆری - ئەمە بۆ سیفەتەکانی خودا و کردارەکانی //کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە


    Voir plus Voir moins
    5 min